١٩ تەمموزی ٢٠٢٢
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، نوێنەرانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی تۆپی پێی پورتوگالی، توانیویانە دیێگۆ سیمۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕازی بکەن بۆ ئەوەی ڕۆناڵدۆ لە ئەتلەنتیکۆ وەربگرێت.
ڕۆژنامەی وەرزشی ئیسپانیا دیاریۆ ئەی ئێس ڕایگەیاند، ڕۆناڵدۆی یاریزانی ئێستیای مانچستەریونایتد، تەنها لەبەر ئەوەی یاری لە خولی یانە پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپادا بکات، بەهەچ ڕێگەیەک بێت دەیەوێت بڕوات.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، یانەکانی تۆپی پێی ئەوروپا، لە ئێستادا هیچ گرنگیەک نادەن بە ڕۆناڵدۆی ٣٧ ساڵی خاوەن چەندین نازناوی گەورە.
ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، نوێنەرانی ڕۆناڵدۆ قسەیان لەگەڵ دیێگۆ سیمۆنی ڕاهێنەری ئەتلیتیکۆ کردووەوە، قەناعەتیان پێکردووە ڕۆناڵدۆ بگرێتە خۆی.
ڕۆناڵدۆ ٣١١ گۆڵی لەیارییەکانی لالیگا تۆمارکردووە لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٨دا، هەروەها ٤ جار نازناوی خولی یانە پاڵەوانێتییەکانی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید بەدەست هێناوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تایمز، یانەی چێڵسی بەهۆی ڕێکەوتنەکەی ڕۆژی چوارشەممەوە، وازی لە بیرۆکەی کڕینی ڕۆناڵدۆ هێنا تاوەکوو بچێتە پاڵ تیمەکەی و لە ئێستادا ڕەحیم ستێرلینگ چووەتە ئەوێ.
هاوکات ڕاپۆرتی تریش هەبوو لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ سپۆرتینگ لیسبۆن، بەڵام هەڵبژاردەی پورتوگالی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەووە.