٣٠ کانونی دووەمی ٢٠٢٥
وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق ڕایگەیاند، پلەی گەرمی عێراق به‌راورد بە 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر 5 پله‌ی سیلیزی بەرزبووەتەوە.
جاسم ئه‌ل فه‌لاحی، وه‌زیری ژینگه‌ی عێراقی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، به به‌راورد له‌گه‌ڵ 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، پله‌ی گه‌رما 4-5 پله‌ی سیلیزی زیاتر لە پێوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له عێراق به‌رز بووه‌ته‌وه.
باسی لەوەشکرد، هۆی ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌ی به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی وڵاتانی دراوسێیه‌وه کە له بواری ئاودا جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، گه‌ڕانده‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌م هۆیانە‌ش بڕی به‌كارهێنانی وزه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا بووه‌ته بارگرانییه‌كی ئابووری به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له وه‌رزی هاویندا کە تاقه‌تپڕۆكێنه.
ئمه له كاتیكدایه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان عێراقی له لیستی ئه‌و 5 وڵاته هه‌ژمار كردووه كه زۆرترین مه‌ترسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وایان به‌سه‌ره‌وه‌یه.
