داهاتووی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەی چامپیۆنسلیگ نادیارە

٣٠ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

دوێنێ شەو پاش تەواوبوونی گەڕێکی دیکەی یارییەکانی چامپیۆنسلیگ، یانەی ڕیاڵ مەدرید نەیتوانی بە شێوەی ڕاستەوخۆ سەربکەوێت بەڵکو بە شێوازی پلەی ئۆف ڕووبەڕووی یانەی مانچستەر سیتی یاخود یانەی سێڵتیک دەبێتەوە.

یانەی ڕیاڵ مەدرید دوێنێ شەو توانی بردنەوە بەدەست بهێنێت بەرامبەر یانەی برێست بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر، کە هەریەکە لە جود بێلنگهام توانی گۆڵێک تۆمارد بکات و ڕۆدریگۆێ بەرازیلیش توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات، بەڵام بردنەوەی یارییەکە نەبووە فریادڕەسی یانەی ڕیاڵ مەدرید و نەیتوانی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سەربکەوێت بۆ قۆناغی داهاتووی چامپیۆنسلیگ، ئەمەش ئەرکی ڕیاڵ مەدریدی قورستر کرد کە دەبێت ڕوبەڕووی یەکێک لە یانەکانی سێڵتیک یاخود مانچستەر سیتی ببێتەوە، ڕیاڵ مەدرید پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی چامپیۆنسلیگ، ئەمساڵ وەرزێکی پڕ لە هەوراز و نشێو بەڕێ دەکات بەتایبەتی لە چامپیۆنسلیگدا، ئەمەش بۆتە هۆکاری ناڕەزایەتی هاندەران کە داوادەکەن کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەکە لە پۆستەکەی دوربخرێتەوە چونکە بە بەشێک لە هۆکاری شکستەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی دەزانن، لە لایەکی دیکەوە خراپی ئاستی باڵەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆتە هۆکاری نیگەرانیەکی زۆر، بە پێی لێکدانەوەی شیکەرەوەکانی تۆپی پێ، هۆکاری خراپی ئاستی ئەمساڵ دەگەرێنەوە بۆ چەند هۆکارێک یەکێک لەوانە خراپی ئاستی باڵەکانی یانەکە و ڕاهێنەرەکەیەتی، ئەمەش لە کاتێکدایە ڕکابەرە سەرسەختەکەی کە یانەی بارسێلۆنایە بە ئاستێکی نموونەیدا تێپەڕ دەبێت ئەم وەرزە.

دەبێت ئەوەش لەبەرچاو بگیرێت کە لە پێشوودا ڕیاڵ مەدرید بە هەمان قۆناغی سەختی وەک ئەم وەرزەی چامپیۆنسلیگدا تێپەڕبووە و لە کۆتایدا توانیویەتی نازناوی چامپیۆنسلیگ بەدەست بهێنێت.