باوکێک بەهەڵە منداڵە دوو ساڵانەکەی شێلا و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا
٣٠ کانونی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار ڕایگەیاند، باوکێک منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانەکەی خۆی دەشێلت و گیان لە دەستدەدات.
پێنجشەممە، 30-1-2025، رەفیق قادر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار لە لێدوانێکدا راگەیاند، باوکێک منداڵێکی تەمەن ۲ ساڵەکەی خۆی دەشێلت و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ئاشکراشیکرد، رووداوەکە لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار بووە، باوکەکە بە ئۆتۆمبێل هاتوەتە دواوەوە و منداڵەکەی شێلاوە.