یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرا

٢٩ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەكەوێتە سەرەتای مانگی ئادارەوە.

چوارشەممە، 29-1-2025، دیوانی وەقفی سوننی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، دووسبەی هەینی رێكەوتی 31/1/2025 یەكەم رۆژی مانگی شەعبان دەبێت بۆ ساڵی 1446ی كۆچی.

لەلایەکی دیکەوە، سادق عەتییە شارەزای كەشناسی عێراق ئاشکرایکرد، بە دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی شەعبان، یەكەم رۆژی مانگی دواتریش كە مانگی رەمەزانی پیرۆزە دەردەكەوێت.

باسی لەوەشکرد، كەواتە رۆژی 1ی ئادار (مانگی سێ) یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.