لە هەولێر خۆپیشاندان دەستپێدەکات

٢٩ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، “مامۆستایانی گرێبەست لە ھەولێر لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران خۆپێشاندان ئەنجام دەدەن”.

عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لەھەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: “ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 3ی 2ی 2025 خۆپیشاندانی بەرفراوانی مامۆستایانی گرێبەست لە ھەولێر لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران کاتژمێر 10:00 بەیانی دەست پێدەکات”.

باسی لەوەشکرد: “لە پێناو داواکردنی مافی سەرەتایی مان کە وەرگرتنی مووچەی مانگی حەوت و هەشتی ساڵی رابردوو، مووچەی مانگی 12، 1ی ساڵی 2025 ، لە پێناو گەڕانەوەی شکۆ بۆ مامۆستا”.

ئەوەشی خستەڕوو: “لە پێناو بەرەو پێش چوونی کەرتی پەروەردە، لە پێناو بە یەک چاو سەیرکردن لە ماف و ئەرک دا، ئامادەکاری تەواو کراوە لە سەرجەم پەروەردەکان”.

ئەم نوێنەرە داوا لە مامۆستایان دەکات کە “مەردبن ئامادەبن بۆ مافی خۆتان، ماف نادێ، دەسەنرێت”.