لە ساڵی ڕابردوو سێ حاڵەتی لەدایکبوونی چواری تۆمارکراون

٢٦ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا سێ حاڵەتی لەدایکبوونی چواری لەسەرجەم نەخۆشخانەكان تۆماركراون.

تەندروستی سلێمانى لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 30 هەزار و 65 منداڵ لەنەخۆشخانە حكومیەكان و ئەهلیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەدایكبوون، لەو ژمارەیەك 15 هەزار و 706 منداڵیان كوڕ بوون و 14 هەزار و 359 منداڵیان كچ بوون.

ئاشکراشیکرد، ساڵی ڕابردوو 15 هەزار و 847 منداڵ لەنەخۆشخانە حكومیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەدایكبوون.

جەختی لەوەشکردەوە، هەروەها 14 هەزار و 218 منداڵ لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان لەدایكبوون.

باسی لەوەشکرد، ساڵی ڕابردوو 375 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 13 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە.

وتیشی، سێ حاڵەتی لەدایكبوونی چواری لەسەرجەم نەخۆشخانەكان تۆماركراون.