٢٦ کانونی دووەمی ٢٠٢٥
کەناڵی قەڵەم، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا درامای "باب الحارة" بە دۆبلاژی کوردی پەخشدەکات و، لە ماوەی کاتی پەخشیشدا تەنیا لە یەک ئامێری کەناڵی ئاسمانی و ناوخۆیی دەگوێزرێتەوە، کە ئامێری (کورد سێڵ)ـە.
بڕیارە لە رۆژی 1ـی 3ـی 2025ـەوە، کە پێشبینی دەکرێت یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز بێت، شەوانە کاتژمێر 08:00، کەناڵی قەڵەم درامای "باب الحارة" پەخشبکات؛ شایانی باسە، لەو کاتەدا کەناڵی قەڵەم، تەنیا لەسەر ئامێری کوردسێڵ بە باشترین کوالێتی کاردەکات. خوازیارانی ئەم درامایە، پێویستە ئامێری کوردسێڵ بەکاربهێنن بۆ بینینی کەناڵەکانی قەڵەم و بەدیاریکراویش، درامای "باب الحارة".
دامەرزاوەی میدیایی قەڵەم، دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلیی سەربەخۆیە، سەرچاوەی داهاتی تەنیا ریکلامی بازرگانییە و لە پێنج کەناڵی تەلەڤیزیۆنی، رادیۆیەک لەسەر فریکوێنسیی 97.7 و ماڵپەڕێک بە ناونیشانی Qallam.net، پێکهاتووە.
لەئێستادا، قەڵەم کارێکی هاوبەشی هەیە لەگەڵ ئامێری کوردسێڵ، کە ئامێرێکە سەرجەم کەناڵە ئاسمانی و ناوخۆییەکان لە جیهاندا، دەگوێزێتەوە.