شاسوار عەبدولواحید و سودانی پرسی مووچە کۆی کردنەوە

٢٤ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

شاسوار عەبدولواحید کە ئەویش بە یەکێک لە بەهێزترین سەرکردەکانی ڕەوتی ئۆپۆزسیۆنی کوردی هەژمار دەکرێت و بەجۆرێک لە جۆرەکان ئەویش خاوەندارێتی ئۆپۆزسیۆن و شەقام و دەنگی ناڕازی دەکات لە کوردستان....

شاسوار عبدالواحید لە هەمووان زیاتر لەئێستادا لەخەمی هاوڵاتیانی کوردستانەو ، هەموو توانای خۆی خستۆتەگەڕ هەموو پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و سیاسی و دیبلۆماسیەکانی بەکار دێنێت لەپێناو مەسڵەحەتی گشتی خەڵکی کوردستان....

کاک شاسوار عبدالواحید

قاچێکی لە هەرێمە و ئەوی دیکەی لە بەغدایە...... ڕۆژێک لە هەولێر پرسی مووچە دەهێنێتە سەر مێزی گفتوگۆی دانوستانی نێوان لایەنە کوردیەکان و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حوکمەتی کوردستانی بەستۆتەوە بە چارەسەری یەکجارەکی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان....

ئەمڕۆش کاک شاسوار لە بەغدا و لە ئوفیسی تایبەتی جوڵانەوەکەی لە بەغدا پێشوازی لە محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد

کاک شاسوار کۆبونەوەکەی لەگەڵ سودانی وەک هەلێک لە بەرژەوەندی مووچە خۆرانی کوردستان قۆستەوە و یەکەم پرسیاری بابەتی مووچە و پرسی چارەسەری ڕیشی مووچەی ئاڕاستەی سودانی کرد....

لە سۆنگەی خەمخۆری بۆ هاوڵاتیانی کورد و مووچە خۆرانی کوردستان ... کاک شاسوار هەمیشە هەنگاوی ئەرێنی ناوە و ناوەندی بڕیاری عێراق و حوکمەتە شیعەکەی بەغدا زۆر باش لە دڵسۆزی کاک شاسوار گەیشتون چەندە پەرۆشی ئاشتیخوازانەی چارەسەری کۆتای کێشەکان و ئاڵۆزیەکانی هەولێر و بەغدایە و هەمیشە لە هەوڵدایە.....

بۆیە وەک سەرکردەی ئومێدی ئایندە بەچاوێکی گرنگەوە لێی دەڕوانن....

ئەوەی بەلای منەوە جێگای ستایشی کاک شاسوارە و زیاتریش هەڵدەگرێ ئەوەیە : کاک شاسوار مووچە خۆری نیە وەکیل وەزیری پارتی نیە ، مدیرعامی گۆڕانی نیە ، ئامر لیوای یەکێتی نیە خانەنشینی بزوتنەوە و کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی نیە کەچی زۆر زۆر فراوان و کوردانە بیردەکاتەوە و شەڕی ئەوانیش دەکات و بەچاوێکی کوردانە لەهەمووان دەڕوانێت....

سودانی بەڵێنی بە شاسوار عبدالواحید داوە کە ساڵی ٢٠٢٥ هەنگاوی زۆر باش و ئەرێنی دەنرێت بۆ چارەسەری کۆتای پرسی موچە

کاک شاسوار لە سودانی پرسیوە ناکرێ ئێوە میلەتی کورد بکەنە قوربانی نێوان ململانێ و ناکۆکیە سیاسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. دەبێت پرسی بودجە و مووچە لە بابەتە سیاسەکانی دیکە جیا بکرێتەوە و چیتر مووچەخۆری کورد باجی سیاسەتی هەڵە و چەوتی حوکمڕانانی کورد نەدەن و بەهۆی نەزانی جوت حیزبی دەسەڵاتەوە مووچەی ئەمان نەکرێتە بارمتە وکارتی فشار سودانی بەڵێنی بە شاسوار عبدالواحید داوە هەموو هەوڵێک ئەدات پرسی مووچە و بەشە بودجەی کوردستان جیا دەکەنەوە لە کۆی کێشە سیاسیەکانی دیکەی عێراق لە نێوان کورد و عەرەب

ئەمە ئەگەر شانازیش نەبێ خۆ لە مێژوودا دەبێته دەستکەوتێکی سیاسی زۆر گرنگ بۆ کاک شاسوار

ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە بەشێکی زۆری سەرکردە و بنکردەکانی کورد خۆیان مووچەکەیان لە بەغدایە و مانگانە لەگەڵ مووچەخۆری عەرەب پێکەوە و بێ دواکەوتن مووچە وەردەگرن....

بەڵام کاک شاسوارێک کە یەک موچە خۆری نەبێت و شەڕی مووچەی مووچەخۆرانی تێکڕای حیزبەکان بکات و لەهەوڵدا بێ چارەسەری ڕیشەی کێشەکەیان بکات بە جاش و تابوری پێنج و خاین لەقەڵەمی بدەن . نەک ئەو هەموو ئەوانەشی وەک ئەو بیردەکەنەوە ڕۆژانە لەلایەن ناسیۆنالیسته ساختەکانەوە دەیان ناو و ناتۆرەیان ئەدرێتە پاڵ...

ئەمە ئەو پەندەمان بیر دەخاتەوە کە پێشینان دەڵێن بۆ خۆم حەڵاڵە و دەیخۆم بەڵام بۆ تۆ نیە و حەرامە حەرام