بۆچی دەبێت ساڵانە پشکنینی گشتی ئەنجامبدەین؟

٢٢ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پشکنینی گشتیی ساڵانە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا، کە ئەمەش چارەسەرکردنیان ئاسانتر دەکات، هەروەها ئەم پشکنینانە دەتوانن فاکتەرە مەترسیدارەکانی نەخۆشییەکانی وەک دڵ، شەکرە و شێرپەنجە دیاریبکەن لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا.

پشکنینی گشتیی ساڵانە کە پسپۆڕانی بواری تەندروستی پێشنیاری دەکەن بریتین لە:

پشکنینی خوێن: بۆ دیاریکردنی ئاستی شەکرە، چەوری خوێن، هۆڕمۆنەکان و ڤیتامینەکان.

پشکنینی دڵ: وەک هێڵکاریی دڵ و ئیکۆی دڵ.

پشکنینی شێرپەنجە: وەک مامۆگرافی بۆ ژنان و پشکنینی پڕۆستات بۆ پیاوان.

پشکنینی ددان: بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیی ددان و چارەسەری کێشەکانی پوک و دەم.

پشکنینەکانی دیکە: پشکنینی سۆنار، پشکنینی تایبەت بە پێوانەی سییەکان، هتد....

ئامارەکان لە سەرانسەری جیهان سەبارەت بە پشکنینی پێشوەختە نیشانمان دەدەن، کە ئەم پشکنینانە ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان و کەمکردنەوەی تێچووی چارەسەر و مردنی پێشوەختە بە ڕێژەی %60.