وەزیری دارایی هەرێم بەڕێکەوت بۆ بەغدا

١٩ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، “ئاوات شێخ جەناب بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەڕێکەوت بۆ بەغدا”.

ئەمشەو یەکشەممە، 19-1-2025، وەزارەتى دارایى و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە 19ی کانونی دووەمی 2025، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتوون”.

ئاشکراشیکرد: “ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”.

ئەمە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.