١٥ کانونی دووەمی ٢٠٢٥
سه‌رۆكی حكومه‌تی کاربەڕێکەر بڕیاریدا هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته 60 ساڵ خانه‌نشین ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 15-1-2025، به‌پێی فه‌رمانێك كه ده‌رچووه و واژۆی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره، بڕیار دراوه به كاركردن به یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی فیدڕاڵی بۆ ته‌مه‌نی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌ران، كه 60 ساڵه و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ته‌مه‌نی بگاته 60 ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووە، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانی یاسای راژه‌ی زانكۆیی ده‌یانگرێته‌وه و هه‌ڵگری ناونیشانی پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌رن، پزیشكانی دادوه‌ری و سڕكردن و ده‌روونی، راوێژكاران و راوێژكارانی یاریده‌ده‌ر له ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم و فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی دوای ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی 63 ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێن.
له خاڵێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی یاسای فه‌سڵكراوانی سیاسی ئیتیحادی ده‌یانگرێته‌وه و هه‌روه‌ها كه‌سوكاری پله یه‌ك و دووی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ئه‌وانه‌ی یاسای زیندانیكراوان و ڕ‌اگیراوانی سیاسی ده‌یانگرێته‌وه له ته‌مه‌نی 65 ساڵی خانه‌نشین ده‌كرێن.