عێراق و بەریتانیا لەسەر دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران ڕێککەوتن

١٤ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

هەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەریتانیا ڕێککەوتن لەسەر دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچەبەرانەی مافی مانەوەیان نییە.

بەگویڕەی ڕاگەیەندراوی هاوبەشی هەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەریتانیا دوای کۆبوونەوەکەیان، رێککەوتن لەسەر ئەوەی بە زووترین کات ئەو کۆچبەرانە دیپۆرتبکرێنەووە کە مافی مانەوەیان لە بەریتانیا نییە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتوون پێویستە رێگە بگیرێت لە قاچاخچییەتی بە مرۆڤ، کە ژیانی زۆر کەسی خستووەتە مەترسییەووە.

هەروەها گفتوگۆیان کردووە لەبارەی هەنگاوی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە.

لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرسەکانی بازرگانی، ئابووری و وەبەرهێنان، ئاسایش و بەرگری، کەشوهەواو ژینگەو چەند پرسێکی دیکەیان کردووە.