بانگدان بە شێوازی تورکی و ئێرانی قەدەغە دەکرێت

١٤ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بانگدان لە مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان، بە شێوازی ئێرانی و توركی قەدەغە دەکرێت.

حاجی كاوە شاكر، سەرۆكی بانگبێژانی كوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند: “ڕۆژانە دوو بانگبێژی دەنگخۆش لە مزگەوتی سەواف لە شاری هەولێر بەشێوەی زیندوو بانگ دەدەن و پەخشی دەنگەكانیان لە بڵندگۆی سەرجەم مزگەوتەكانی پارێزگای هەولێر دەبیسترێت”.

ئاشکراشیکرد: “بانگبێژەكان سەرپشك كراون بە هەرجۆرە ئاوازێك بانگ بدەن بەو مەرجەی بەشێوازی ئێرانی و توركی نەبێت و لە پێنج بانگی ڕۆژانەدا هەمووجۆرە ئاوازەكان بەكاربهێنن”.

باسی لەوەشکرد: “مەبەستمانە بانگدان لە مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان مۆركی شوناسی نەتەوەیی و ئایینی پێوە دیاربێت و لاسایی وڵاتانی دیكە نەكەینەوە”.