مەزڵوم عەبدی: کۆبانێ پێویستی بە پشتگیرییە

١٤ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، “کۆبانێ لە دۆخێکی دژواردایە و پێویستی بە پشتگیریی نێودەوڵەتی هەیە”.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14-1-2025، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: “ لە کۆبانێ شەڕ و پێکدادان بەردەوامە و شەڕڤانەکانیان هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا تێکدەشکێنن و کۆبانێ لە دۆخێکی دژواردایە و پێویستی بە پشتگیریی نێودەوڵەتی هەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو: "ئێمە ئامادەین بۆ دروستکردنی سووریایەکی نامەرکەزی بەشداری پرۆسەی نوێی سووریا بین”.

ئاشکراشیکرد: “لە کاتێکدا کە دەوڵەت و هێزەکانی جیهانی لە بەرامبەر دا*عش بێدەنگ بوون، شەڕڤانانی ئازادی پێیان گوت بەسە و شەڕێکی مێژووییان کرد”.