سبەی شەو یانەی بارسێلۆنا ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ بێتیس دەبێتەوە

١٤ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سبەی شەو لە قۆناغی شانزەی جامی شای ئیسپانیا یانەی بارسێلۆنا ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ بێتیس دەبێتەوە.

وا بڕیارە سبەی شەو کاتژمێر ١١ بە کاتی هەرێمی کوردستان هەردوو یانەی ڕیاڵ بێتیس و بارسێلۆنا لە قۆناغی ١٦ جامی شای ئیسپانیا لە یاریگای ئێستاد دی مۆنتویگ تایبەت بە یانەی بارسێلۆنە ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە، پاش بەدەست هێنانی جامی سوپەری ئیسپانی، یانەی بارسێلۆنا خۆی ئامادە دەکات بۆ کێبڕکێکردنی یانەی ڕیاڵ بێتیس بە دەرونێکی ئارامەوە.

بارسێلۆنا توانیویەتی لە کۆتا ٤٠ یاریدا ٢٧ یاری بباتەوە و یانەی ڕیاڵ بێتسیش توانیویەتی ٥ یاری بباتەوە و ٨ یاریش بە یەکسان بوون کۆتای پێ هاتوو.