سوپای ئیسرائیل: بە مووشەک هێرشمانکرایە سەر و 11 کەس بوونە قوربانی

١٤ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکیی گروپە چەکدارەکانی یەمەنەوە بۆ سەر چەند پێگەیەکی گرنگیان، 11 کەس برینداربوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشێكی مووشەکیی گروپە چەکدارەکانی یەمەنەوە بۆسەر چەند پێگەیەکیان لە یافا، 11 کەس برینداربوون.

سوپای ئیسرائیل دەشڵێت، دۆخی تەندروستیی بەشێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.

هاوکات وتەبێژی گروپە چەکدارەکانی یەمەنیش ئاماژەی بەوەکردووە، مووشەکەکە لە جۆری هایپەرسۆنیک بووە و جگە لە هێرشی مووشەکی، لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چەند هێرشێکیان کردووەتەسەر چەند پێگەیەکی گرنگی ئیسرائیل.