رۆژێک پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

١٣ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، سبەینێ‌ پشووی فەرمی دەبێت بۆ فەرمانبەرانی كاكەیی.

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، سبەینێ بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لە پێکهاتەی کاکەیین کراوەتە پشوو و هەربۆیە ڕاگەیاندنی پشوو لە کەرکوک بەبۆنەی جەژنی پێکهاتەی کاکەییەکانەوەیە.

لای خۆیەوە، پارێزگاری نەجەفیش بڕیاریدا، سبەینێ‌ سێ‌ شەممە 14-1-2025 بكرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی ئیمامی عەلی-یەوە.

کاکەییەکان پێکهاتەیەکی دیاری هەرێمی کوردستان و عێراقن و ساڵانە دوای ٣ ڕۆژ بە ڕۆژبوون جەژن دەکەن.