لە ناوچەیەکی کوردستان موشەکێکی “مەترسیدار” کەوتووەتە خوارەوە

١٣ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای مینی هەولێر ڕایگەیاند، “موشەکێکی مەترسیدار کە نەتەقیوەتەوە، لە نزیکی گوندی گەزنەی باڵەکایەتی کەوتووەتە خوارەوە”.

رابەر ئەنوەر، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای مینی هەولێر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “دوای ئاگادارکردنەوەمان تیمێکی تایبەتی دەزگاکەمان چوون بۆ شوێنەکە، دەرکەوت ئەوەی کەوتووە مووشەكە و بەهۆی ئەوەی شوێنی کەوتنەکەی نەرم بووە و خۆڵە، نەتەقیوە”.

ئەوەشی خستەڕوو: “مووشەکەکە مەترسیدارە، ناتوانین لە شوێنی خۆی بیجوڵێنین، بۆیە ئامادەکاریمان کردووە هەر لەوێ بیتەقێنینەوە لە رۆژانی داهاتوو”.

گەزنە یەکێکە لە گوندەکانی باڵەکایەتی و سەر بە ناحیەی سمیلانە لە سنووری قەزای چۆمان.