لێرەوە بزانە چەند پارەی کارەبات لایە
٢١ نيسانی ٢٠٢٢
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕیوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، خزمەتگوزاریی ماڵپەڕی پسوولە لە سلێمانی کەوتە کار.
بەڕیوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، هاوبەشانی کارەبا لە سلێمانی وئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەتوانن بە نووسینی ژمارەی ئەژماری پسوولەکەیان لە شوێنی دیاریکراو لە ناو ماڵپەڕی پسوولە، ئاگاداری نرخی کارەبای بەکارهاتووی خۆیانبن.
ڕوونیشیکردەوە، هەر هاوڵاتیەک کێشەی هەبوو لە پسوولەکەی دەتوانێت سەردانی هۆبەی فرۆشتنی وزە بکات لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی.
https://elc.pay.krd/Pswla/Bill
