هانزی فیلێک دەیەوێت ئاراوخۆ بمێنێتەوە
١٣ کانونی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
هانزی فیلێک ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا داوای مانەوەی ئاراوخۆی لە دەستەی کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا کردووە.
بەپێی دواین هەواڵەکانی میدیا وەرزشیەکانی کەتەلۆنیا، هانزی فیلێک دوای کۆتایی هاتنی یاری شەوی ڕابردوو، داوای لە بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا کردووە کە هەوڵ بدەن ئاراوخۆ لە یانەکە بمێنێتەوە و گوتوشیەتی ئاراوخۆ لە پلانەکانیدایە.
ڕۆناڵد ئاراوخۆ لەدایکبووی وڵاتی ئۆرگوایە و لە ساڵی ٢٠١٩ پەیوەندی بە تیمی یەکەمی یانەی بارسێلۆناوە کرد، لەم دواییانەدا ئاراوخۆ ڕەزامەندی دەربڕیبوو بۆ پەیوەندی کردن بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بە شێوەی خواستن.