یاری کلاسیکۆ بەباشترین شێوە بەڕێوە دەبەین

١٢ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

خێل مانزانۆ "بەباشی خۆمان ئامادە کردووە بۆ یاری کلاسیکۆ".

خێل مانزانۆ ناوبژیوانی ئیسپانی ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی"من و تیمەکەم بەباشی سەیری هەردوو یاری نیوەی کۆتای جامی سوپەری ئیسپانیمان کردووە، دەزانین هەردوو یانە چۆن یاری دەکەن، ئەمەش بۆ ئێمە زۆر باشە، دەزانین چۆن مامەڵە بکەین لەگەڵ هەموو بارودۆخێکدا کە لە یاریەکەدا ڕوودەدەن"، لە کۆتای قسەکانیشیدا گوتی " ئێمەی لە هەموو کاتێک زیاتر بێ لایەنین لە بەڕێوەبردنی یاریەکاندا و یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانی بەباشترین شێوە بەڕێوە دەبەین".

وا بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر ١٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ڕووبەڕوی یەکتر ببنەوە.