“تەیف سامی مووچەی مانگی 12ی هەرێمی ناردووە”
١١ کانونی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، "تەیف سامی وتی مووچەی 12 مانگم بۆ هەرێم ناردووە".
د. جەمال كۆچەر - ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ لەسەر پرسە داراییەكان و كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبووینەوە و لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی عێراق جەختیكردەوە كە ساڵی رابردوو مووچەی 12 مانگی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە”.
ئەوەشی خستەڕوو: “تەیف سامی لە كۆبوونەوەكەدا وتوویەتی بەگوێرەی خشتەكان ناتوانم هیچ بڕە پارەیەكی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرم”.
باسی لەوەشکرد: “تاوەكو بڕیارێكم بۆ خەرجكردنی مووچە ئاراستە نەكرێت”.