سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێک دەدات و گیان لەدەستدەدات
١١ کانونی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، لە یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبوونەکانی ئەو شارە، سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێکی تەمەن 10 ساڵانی دا و بەهۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە، سامان یابە، وتەبێژی تەندروستیی کەرکوک لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "منداڵەکە کاتێک گەیشتووەتە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە و رەوانەی پزیشکی داد کراوە".
بە وتەی شایەتحاڵانی رووداوەکە، جەستە و رووخساری منداڵەکە بەهۆی هێرشەکەوە شێواوە و بە ئاسانی ناناسرێتەوە.
وتەبێژی تەندروستیی کەرکوک دەڵێت: "منداڵەکە لە پۆلی سێیەمی سەرەتاییە، لە دوای دەرچوونی لە تاقیکردنەوە. تووشی ئەو رووداوە بووە".