مەسرور بارزانی: سیاسەتی بەغدا بەرامبەر هەرێم ستەمکارانەیە
١١ کانونی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەرانى کورد لە بەغدا رایگەیاند: "سیاسەتی بەغدا بەرامبەر هەرێم ستەمكارانەیە".
ئەمڕۆ شەممە، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، لە بەغدا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکان لە حکومەتی عێراق دەستیپێکرد.
مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند: "داوای یەكسانی و مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد دەكەین و پێویستە عێراق دەستوور جێبەجێ بكات".
وتیشی: "رەفتاری ئێستای بەغدا بەرامبەر هەرێمی کوردستان ستەمکارانەیە، ئەمەش قبوڵکراو نییە و دەبێت پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق رێكبخرێنەوە".