١١ کانونی دووەمی ٢٠٢٥
وا بڕیارە سبەی شەو هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا کاتژمێر ١٠ شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان ڕوبەڕووی یەکتر ببنەوە.
وا بڕیارە سبەی شەو کە دەکاتە ڕۆژی یەک شەمە، کاتژمێر ١٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا لە وڵاتی سعودیە لە یاری کۆتای جامی سوپەر ڕوبەڕووی یەکتر ببنەوە، یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت ئەم نازناوە لە چنگی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەربهێنێت، کوڕانی ئەنچیلۆتیش دەیانەوێت تۆڵەی کۆتا یاری نێوان بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید بکەنەوە لە خولی ئیسپانی کە یارییەکە بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتای پێهات.
ساڵی پار لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شکست بە یانەی بارسێلۆنای ڕکابەری بهێنێت و ببێتە پاڵەوانی جامی سوپەری ئیسپانیا.