سوپای پاسداران: لەناو وڵاتی خۆمان وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە
١٠ کانونی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، “لەناو وڵاتی خۆمان وەڵامی هەموو هێرشێک دەدەینەوە چونکە وڵاتەکەمان زۆر گەورەیە”.
حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: “وڵاتەکەمان نایەوێت خاکی وڵاتێکی دیکە بکاتە گۆڕەپانی بەرگری لە خۆی، چونکە وڵاتی خۆمان زۆر گەورەیە و دەتوانن هەر لەناو وڵاتی خۆمانەوە وەڵامی هەموو هێرشێک بدەنەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو: “لەبەر ئەو هۆیە لە تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی لەناو خاکی ئێرانەوە هێرشمان کردە سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق”.
ئاشکراشیکرد: “هاووڵاتییانمان داوای جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی سادقی دژی ئیسرائیل دەکەن، چونکە پێیان باشە ئێمە بەردەوام لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە بەهێزی کار بکەین”.