بتڵێکی غاز لە ماڵێکی چەمچەماڵ تەقیەوە
١٠ کانونی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
جێگری بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بتڵێکی غاز لە ماڵێکدا تەقیەوە و بەوهۆیەوە ژنێکی تەمەن 69 ساڵان سووتاوە.
شەریف رەحم، جێگری بەڕێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە لەگەڕەکی رزگاری چەمچەماڵ، بتڵێکی غاز لێی چووە و تەقیوە و دیارە بەهۆی کردنەوەی غازی ماڵەوە بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بریندارێک گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی چەمچەماڵ ژنێک بووە تەمەنی 69ساڵە.
باسی لەوەشکرد، ژنەکە بەنزیکە لە %25ـی جەستەی سووتاوە، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی راوەنەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.