لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکات

١٠ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان عێراق دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 9-1-2025، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، سبەی شەممە و دووسبەی یەکشەممە، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باکوور و ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق باران دەبارێت.

ئاشکراشیکرد، پلەی گەرمی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و ئاستی بارانبارینەکەش لەنێوان نمەباران بۆ بارانی مامناوەندا دەبێت و ناوچەکانی باشووری عێراقیش لە هەندێک شوێن ئەگەری نمەباران هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە کۆتایی دێت.