محەمەد حاجی مەحموود: هەموو دنیا سەرقاڵی كوردە
٩ کانونی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، هەموو دنیا سەرقاڵی كوردە و كورد خۆی ئاگای لێی نییە.
محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ناوچەكە بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت، بەڵام كورد بێ ئاگایە لە رووداوەكان و هەموو دنیا سەرقاڵی كوردە و كورد خۆی ئاگای لێی نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت كورد خۆی لەناوخۆدا بڕیاربدات و حكومەت پێكبهێندرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە پەرلەمان كۆببێتەوە و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دیاریبكرێت.