حکومەتی کاربەڕێکەر کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر مووچە ئەنجامدەدات

٩ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە رۆژی شەممە 11ـی کانوونی دووەمی 2025 کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی پرسی مووچەوە ئەنجامبدات.

بەپێی زانیارییەکان، ئەنجوومەنی وەزیران سەرجەم وەزیرە کوردەکانی حکومەتی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بۆ کۆبوونەوەکە بانگهێشتکردووە.

هەروەها، لە کۆبوونەوە نائاساییەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دانانی نەخشەڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت