حکومەتی کاربەڕێکەر: چاوەڕێین بەغدا پارەی زیاتر بنێرێت بۆ مووچەی مانگی 12

٩ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وتەبێژى حکومەتى کاربەرێکەر رایگەیاند، بەغدا بۆ مووچەى 2024 بڕى 10 ترلیۆن و 752 ملیار دینارى ناردووە و بۆ مووچەى مانگى 12ش بڕى 441 ملیار دینارى ناردووە، چاوەڕوانن پارەى دیکە بنێرێت بۆ ئەوەى مووچەى مانگى 12 دابەش بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشەوا هەورامى وتەبێژى حکومەتى کاربەرێکەر بۆ میدیاکانى پارتى باسى لەوەکردووە، داهاتى ناوخۆى ساڵى 2024 بڕى سێ ترلیۆن و 600 ملیار دینار بووە و بەشێکى بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان خەرجکراوە لەگەڵ کڕینى دەرمان و پاککردنەوەى شارەکان.
سەبارەت بە چارەنوسى مووچەى مانگى 12ش وتى، چاوەڕوانى بەغدان وەڵامیانبداتەوە و بەمنزیکانەش کۆبونەوەیەک لە نێوان هەرێم و بەغدا لەوبارەوە دەکرێت.