لەمەوبەدوا لە بەنزینخانەکاندا نەوت بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەکرێت

٩ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، بڕیاردراوە لەمەوبەدوا نەوتی ماڵان لە رێگەی بەنزیخانەکانەوە دابەش بکرێت.

ئاری كاكه‌شین، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بڕیاردراوە لەمەوبەدوا نەوتی ماڵان لە رێگەی بەنزیخانەکانەوە دابەش بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش کارتی زیرەک بۆ خێزانەکان دروستدەکرێت، کارتەکە زیاتر لە 10 ساڵ کاری پێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لە 15 بۆ 20ـی ئەم مانگە بەغدا 50 ملیۆن لیتر نەوتی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو مانگی 9ـی ئەم ساڵ لەکاتی دابەشکردنی نەوتدا کارتی زیرەکی هەموو خێزانەکان تەواو دەبن و لەو رێگەیەوە نەوت وەردەگرن.