ڕۆناڵد ئاراوخۆ یانەی بارسێلۆنا بەجێدەهێڵێت
٩ کانونی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
ڕۆناڵد ئاراوخۆ بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا بەڵێ بۆ یانەی یۆڤانتۆس کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیا هەواڵیەکانی کەتالۆنیا و ئیتاڵیا، ڕۆناڵد ئاراوخۆ دڵی بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا ئامادەیە لە گواستنەوەی زستانەدا یانەی بارسێلۆنا بەجێ بهێڵیت و بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیەوە بکات، بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆڕتی ئیتاڵی، رۆناڵد ئاراوخۆ پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە دەکات بە شێوازی خواستن لە گواستنەوەی زستانەی ئەم ساڵدا، لە هەمان کاتدا ڕۆژنامەی دیپرۆتیڤۆی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا دەڵێت ڕۆناڵد ئاروخۆ بەڵێ بۆ یانەی یۆڤانتۆس کردووە.
ڕۆناڵد ئاراوخۆ لە دایکبووی وڵاتی ئۆرگوایە و تەمەنی لە ئێستادا ٢٥ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٩ پەیوەندی بە تیمی یەکەمی یانەی بارسێلۆناوە کرد.