ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی ڕیاڵ مایۆرکا دەبێتەوە

٩ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وا بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر ١٠ بە کاتی کوردستان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و مایۆرکا ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە،لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا .

ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگی خولی ئیسپانی دەیەوێت بە هەرنرخێک بێت یاریەکەی ئەمشەوی بباتەوە و بگاتە یاری کۆتایی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی یانەی بارسێلۆنا، کە دوێنێ شەو لە یاریگای سان مامێس توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئەتلەتیک بلباو بباتەوە و بگاتە یاری کۆتایی.

لە کۆتا ٥٠ یاری نێوان یانەی ڕیاڵ مەدرید و مایۆرکا، لۆس بلانکۆس توانیویەتی ٣٥ یاری بباتەوە و ١١ یاری بە یەکسانی کۆتای پێ هاتوە و لە ١٤ یاریشدا ڕیاڵ مایۆرکا سەرکەووتوە بەسەر یانەی قەڵای سپیدا، ئەوەی جێی ئاماژەیە ئەوەیە ڕیاڵ مەدرید ئەمشەو دەتوانێت سوود لە تواناکانی ڤینیسێۆس جونیەری بەڕازیلی وەربگرێت پێش دەستپێکردنی سزاکەی کە بۆ دوو یاری سڕ کراوە.