ئەمریکا: هێزەکانی هەسەدە دەبنە بەشێک لە سوپای سووریادا

٩ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە داهاتوودا رەنگە بکرێت بە بەشێک لە سوپای سوریای نوێ و ئاوێتە بکرێن بە یەکتری.

ئەمرۆ پێنجشەممە، 9-1-2025، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە بارەی گۆڕانکارییەکانی سوریاوە رایگەیاند، لەئێستادا ئەمریکا تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات و تا ساتی دۆزینەوەی رێگا چارەسەرێکی گونجاو و یەکلایی کردنەوەی سەرجەم گومانەکان، هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی سوریا دەمێنێتەوە و بەرگری لە دیپلۆماتکار و هاوپەیمانەکانی دەکات.

ئاشکراشیکرد، هێزەکانی سوریای دیموکرات رەنگە لە داهاتودا ئاوێتە بکرێن بە سوپای نوێی سوریا کە ئەم پرۆسەیەش بە ئامانجی کۆتایی هێنانە بە گروپەچەکدارەکان و دارشتنەوەی سیستمێکی نوێی حکومڕانی لە ناوچەکەدا، هەر بۆیە ئەمریکا بەدوری نازانێت کە ئەم تێکەڵبوونە رووبدات.

ڕوونیشیکردەوە، پێویستە حکومەتی نوێی سوریا بە خێرایی کارەکانی رابپەڕینێت، چونکە لەم سات و دۆخەی سوریادا هەرچەند رێککەوتن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێوە ئەنجامبدرێت ئەوە ئەگەرەکانی سەرهەڵدانەوەی گروپەچەکدارە توندڕەوەکان(دا*عش) زیاتر دەبێت و ئەوەش جارێکی دیکە دەبێتەوە بە مەترسی.