فەرەنسا: دەبێت کورد ڕۆڵی لە بنیاتنانی سووریای نوێدا هەبێت

٩ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، کورد دەبێ ڕۆڵی هەبێت لە بنیاتنانی سووریای نوێدا، کوردەکانی سووریا هاوپەیمانی پاریسن.

ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پێویستە کورد ڕۆڵی هەبێت لە بنیاتنانی سووریای نوێدا چونکە کوردەکانی سووریا هاوپەیمانی واشنتۆن و پاریسن لە خەبات دژی داعش.

باسی لەوەشکرد، دەبێت لە قۆناغی داهاتوودا ڕۆڵ و جێگەیان هەبێت.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەبارەت بە سزاکانی سەر سووریا ئەوەشی خستەڕوو، ڕەنگە بە خێرایی ئەو سزایانەی یەکێتی ئەوروپا بەسەر سووریادا سەپێنراون، کە لە ئێستادا ڕێگری لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان و بوژانەوەی وڵاتەکە دەکەن، هەڵبگیرێن، ئەمەش سروشتی سزاکان ڕووندەکاتەوە کە سەپێنراوە بەسەر سووریا و "مەرجەکان" بۆ هەڵگرتنیان.