٨ کانونی دووەمی ٢٠٢٥
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر ڕایگەیاند، “بەهۆی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر بەندای تشرین مەترسی هەرەسهێنانی بەنداوەکە هەیە و بەمەش کارەسات ڕوودەدات”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و مورته‌زه‌قه‌كانیه‌وه به‌نداوی تشرین تۆپباران ده‌كرێت و هێرشی ئاسمانی به‌رده‌وامی ده‌كرێته‌سه‌ر، به‌هۆی ئه‌م هێرشانه‌شه‌وه راسته‌وخۆ مه‌ترسی په‌ككه‌وتنی به‌نداوه‌كه و هه‌ره‌سهێنانی هه‌یه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی روودانی كاره‌ساتی مرۆیی و ژینگه‌یی".
باسی لەوەشکرد: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كاروانێكی مه‌ده‌نی كه هه‌زاران كه‌س له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا تیایدا به‌شداربوون، له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه بۆردومان كرا و له ئه‌نجامدا 5 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون و 15ی تر برینداربوون".
ئەوەشی خستەڕوو: "ئه‌م كاروانه له وه‌ڵامی بانگه‌وازی دوێنێی ئیداره‌ی خۆسه‌ری دیموكراتی ناوچه‌ی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا كه‌وته‌ڕێ، به‌ره‌و به‌نداوی تشرین بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستیان و ره‌تكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر به‌نداوه‌كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا و به‌كرێگیراوه‌كانییه‌وه".
ڕوونیشیکردەوە: "ئێمه له ئیداره‌ی خۆسه‌ری دیموكراتی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به توندترین شێوه ئیدانه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژییه ناڕه‌وایه ده‌كه‌ین كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كرده ئامانج، به ئامانجی رێگریكردن له گه‌یشتنیان به به‌نداوی تشرین. هاوكات ئیراده‌ی ئازادی گه‌له‌كه‌مان به‌رزده‌نرخێنین، كه سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان رێپێوانه‌كه‌یان به‌ره‌و به‌نداوی تشرین ته‌واو كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌نگی به‌رز ئه‌م هێرشانه ره‌تبكه‌نه‌وه به تایبه‌ت كه دامه‌زراوه گرنگه‌كان و ژێرخانی ئابووری به‌ئامانج ده‌گرێت، كه سه‌رچاوه‌ی وزه و ژیانن بۆ هه‌موو دانیشتوانی ناوچه‌كه".
جەختی لەوەشکردەوە: "له‌كاركه‌وتنی به‌نداوه‌كه و هه‌ره‌سهێنانی ده‌بێته هۆی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو به لێشاو كه ده‌بێته هۆی ژێرئاوكه‌وتنی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، هه‌روه‌ها به سه‌دان گوند و ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری رووباری فورات هه‌ر له ته‌بقه‌وه تا ده‌گاته ره‌ققه و زه‌وییه‌كانی عێراق، ژێرئاو ده‌كه‌ون".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر بانگه‌واز ئاراسته‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان، و هه‌موو لایه‌نه كاراكانی بواری مرۆیی ده‌كات و ڕایگەیاند: "هه‌نگاوی به‌په‌له بنێن بۆ كۆتاییهێنان به بۆردوومانكردن و هێرشه‌كانی سه‌ر به‌نداوی تشرین و دانانی سنوورێك بۆ ده‌ستدرێژییه به‌رنامه بۆداڕێژراوه‌كان بۆسه‌ر ژێرخانی ژیاری ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا".