ئەمریکا پشتیوانیکردنی بەردەوامی بۆ هەسەدە دووپاتکردەوە

٨ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “بەردەوام دەبێن لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات “.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8-1-2025، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “وڵاتەکەمان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی ئێستایدا”.

دووپاتیکردەوە: "لەبەرژەوەندیی هیچ لایەکدا نییە گرژی لە سووریا هەبێت”.

جەختیشی کردەوە: “10 هەزار گیراوی داعش لەژێر چاودێریی دۆستە کوردەکانمان دان”.