پێشەوا هەورامانی: تەیف سامی مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە دەکات

٨ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وتەبێژی حكومەتی کاڕبەڕێکەر ڕایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی داوە مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

ئەمشەو چوارشەممە، 8-1-2025، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكوومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی كوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق راستەوخۆ بە شاندی هەرێمی كوردستانی گوتووە مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

ئاشکراشیکرد، وەزیری دارایی عێراق هەتا ئێستا بە شاندی هەریمی كوردستانی نەگوتووە پارەی مووچەی مانگی 12 نانێرم، ئەو زانیارییانەی بڵاو دەكرێنەوە راست نین، بەپێچەوانەوە تەئكیدی لەوە كردۆتەوە كە دەینێرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێش داخستنی ساڵی دارایی عێراق لە كۆتاییەكانی ساڵی 2024، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی 12ی ناردووە، بۆیە

جەختی لەورشکردەوە، بۆ مووچەی هەرسێ مانگەكانی 10 و 11 و 12، دەبوو حكوومەتی عێراق 3 تریلیۆن دینار بنێرێت، كەچی تا ئێستا 2 تریلیۆن دیناری ناردووە، بۆیە حكوومەتی هەرێم مووچەیەكی كە تیلیۆنێك دینارە بە داهاتی ناوخۆ دابەشكردووە.