بارسێلۆنا ئەمشەو ڕووبەڕووی یانەی ئەتلەتیک بلباو دەبیتەوە

٨ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وا بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر ١٠ بە کاتی کوردستان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئەتلەتیک بلباو لە جامی سوپەری ئیسپانیا لە قۆناغی پێش کۆتایی ڕووبەڕوی یەکتر ببنەوە.

بارسێلۆنای پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی لالیگا دەیەوێت ئەم یاریە لە بەرژەوەندی خۆی بکاتەوە بە هەر نرخێک بێت، شایانی باسە یاریەکەی ئەمشەو براوەکەی دەگاتە قۆناغی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، ئەمەش وادەکات هەردوو یانە بە هەموو خۆیانەوە هەوڵی بردنەوەی ئەم یاریە بدەن، لەگەڵ ئەوەی بارسێلۆنا یانەیەکی گەورە و خاوەن مێژووە، بەڵام یاریکردن لە بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو هەمیشە ئەرکێکی قورس بوە، پێشبینی دەکرێت یاریەکی گەرم و پڕ لە کێبڕکێی توند بەڕێوە بچێت.

یانەی ئەتلەتیک بلباوی باسکی لە کۆتا هەشت یاری لە یاریگای خۆیدا توانیویەتی حەوت یاری بباتەوە، شایەنی باسە بارسێلۆنا توانیویەتی لەکۆی کۆتا چوار یاری لەدەرەوەی یاریگای خۆی سێ یاری بباتەوە، بەم شێوەیەش هەردوو یانە تا ڕادەیەکی زۆر ئەم وەرزە ئاستیان لەیەکترەوە نزیکە.