ترەمپ: بە ئەردۆغانم وت واز لە کوردەکان بهێنە و ئەویش بە قسەی کردم

٧ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگەیاند: "بەشێک لە کێشە گەورەکانی جیهان چارەسەر دەکەین".

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەش کرد: "دەبێت کێشەی نێوان رووسیا و ئۆکراینا چارەسەر بکەن، لەو کاتەوەی بە سەرۆک هەڵبژێردراومەتەوە بۆچوونی جیهان گۆڕاوە".

ترەمپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئاماژەی بەوە کرد: "ئەگەر سەرۆکێکمان هەبووایە بیزانیبایە چی دەکات، رووسیا شەڕی هەڵنەدەگیرساند".

لەبارەی کوردەوە ترەمپ وتی: "ئەردۆغان هاوڕێمە، ڕێزی دەگرم و ڕێزم لێدەگرێت، کاتێک بە ئەردۆغانم وت واز لەکوردەکان بێنە، وازی لێ هێنان".