مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
٦ کانونی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
ئەمشەو دوو شەممە، 6-1-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە 9-1-2025، مووچەی مانگی تشرینی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.