نرخی بەنزین دادەبەزێت

٦ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی لیژنەی بەنزینخانەکانی هەولێر ڕایگەیاند، “چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە نرخی بەنزین زیاتر دابببەزێت”.

سیروان عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی بەنزینخانەکانی هەولێر، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “نرخی بەنزینی نۆرماڵ بە کوالێتی باش 850 دینار تاوەکو 870 دینارە، چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە نرخەکە زیاتر دابببەزێت، چونکە داوامان کردووە ڕێگە بەهاوردەکردنی بەنزین بدرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو: “ئەو کۆمپانیایانەی بەنزین دابەش دەکەن، نرخیان کەمکردووەتەوە بۆیە دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە”.