ڕیاڵ مەدرید ئەلێکساندەر ئاڕنۆڵدی دەوێت
٦ کانونی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئەلێکساندەر ئاڕنۆڵدی بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵ بگوازێتەوە ڕیزی یانەکەی لە گواستنەوەکانی زستانەدا و ئامادەیە 25 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی لیڤەرپوڵ بکات.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی زستانەدا ئامادەیە بڕی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە یانەی لیڤەرپوڵ بکات بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئەلێکساندەر ئاڕنۆڵدی ئینگلیزی، ئەلێکساندەر ئاڕنۆڵد بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوڵ لە هاوینی ئەمساڵدا بۆندەکەی بە کۆتا دێت لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ و دەبێت بە یاریزانێکی ئازاد.