مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

٥ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، ئەم سێشەمەیە مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.

کارۆخ عەبدوڵلا گوڵاوی، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەخۆرانی وەزارەتی پەروەردە، لە هەفتەی داهاتوودا شایستەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی مانگەکانی تەممووز و ئابی ساڵی 2024ی بۆ مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت،

باسی لەوەشکرد، لە کاتێکدایە کە بەر لە کۆتایی ساڵی 2024 شایستەی مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری پەروەردەکانی سلێمانی دابەشکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێمی کوردستان نزیکەی 38 هەزار مامۆستایە و کۆی مووچەی مانگانەیان نزیکەی 19 ملیار دینارە، مووچەی مانگانەی هەر گرێبەستێک لەنێوان 400 - 500 هەزارە دینارە.