١ کانونی دووەمی ٢٠٢٥
خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی، ڕاهێنەری تیپی فەنرباخچەی تورکی، پەشیمانی خۆی لە ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ئاشکرا کرد.
پێشتر مۆرینیۆی پورتوگالی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە ئەستۆ گرتبوو، بەتایبەتی لە ساڵی 2010 و بەردەوام بوو تا ساڵی 2013 ڕۆیشت.
مۆرینیۆ لە ئێستادا ڕاهێنەری تیپی فەنرباخچەیە لە دوای گواستنەوەی هاوینەی 2024 ەوە، ئەمەش یەکەم ئەزموونی لە خولی تورکیایە بەدرێژایی ژیانی ڕاهێنەرایەتی.
مۆرینیۆ دووپاتی کردەوە کە پێرێز لە ساڵی 2013 داوای لێکردووە بەردەوام بێت لە یانەی ڕیال مەدرید، دڵنیای کردووەتەوە کە باشترین شت ماوە، بەڵام ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە ڕەتیکردەوە و بڕیاریدا جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سەر ڕاهێنەرایەتی یانەی چێڵسی.
مۆرینیۆ لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی کۆریرۆ دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی وتی: "وشەی نا کە ئاراستەی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید کراوە، یەکێکە لەو هۆکارانەی کە وا دەکات لە ماوەی ڕاهێنەرایەتیمدا پەشیمان ببمەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: "سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید پێی وتم کە نەڕۆیت تۆ بەشی سەختت کردووە و باشترین بەش هێشتا ماوە دەمزانی ڕاستگۆیە، بەڵام ویستم دوای سێ ساڵ بگەڕێمەوە ئینگلتەڕا".
لە ماوەی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید، خۆزێ مۆرینیۆی، سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی 3 پاڵەوانێتی: خولی ئیسپانی، جامی پاشا، جامی سوپەری ئیسپانیا.