لە شەوی سەری ساڵدا 13 کەس برینداربوون
١ کانونی دووەمی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ 13 حاڵەتی برینداربوون تۆمارکران.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە سلێمانی 13حاڵەتی برینداربوون تۆمارکران.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەناو حاڵەتەکاندا ڕووداوی هاتوچۆ، شەڕە چەقۆ، بورانەوە و تەنگەنەفەسی هەبووە، هەروەها حاڵەتیش هەبووە کە تەقەمەنی بەر چاوی کەوتووە و برینداربووە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە شەوی ڕابردوودا 100کەس لە شوێنە جیاجیاکان چارەسەری پزیشکییان بۆ ئەنجامدراوە، کە ئازاری سەرئێشە، ددان ئێشە و چەند گرفتێکی دیکەیان هەبووە.