قەیرانی سەڵاح پاریس و لیڤەرپوول شەرمەزار دەکات

١ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پاریس سانجێرمان لە وەرزی ئێستادا ئۆفەرێکی پێشکەش بە محەمەد سەڵاحی میسری کرد کە ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵە.

گرێبەستەکەی سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، ئێستاش دەتوانێت دانوستان و گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەک بە خۆڕایی واژۆ بکات.

ڕۆماین کۆلێت گۆدین، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی یۆرۆ سپۆرت و سکای سپۆرت لە هەژماری خۆیدا نووسیویەتی: "پاریس سانجێرمان زۆر حەز دەکات لە هاوینی داهاتوودا محەممەد سەڵاح بگوازێتەوە، هەروەها مووچەی هەفتانەی 500 هەزار یۆرۆی پێشکەش دەکات بۆ ماوەی 3 وەرز ".

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتێکدا لیڤەرپوول ئۆفەرێک پێشکەش دەکات بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی سەڵاح بە کەمکردنەوەی مووچەکەی، بۆ 400 هەزار یۆرۆ لە هەفتەیەکدا تەنها بۆ ماوەی دوو وەرز.

جێگای سەرنجە کە ئەستێرە میسرییەکە لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە دانوستانەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول نزیک نییە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن.

پێشتر هەواڵەکان ئاشکرایان کردبوو کە سەڵاح هەفتانە 400 هەزار لیرە (482 هەزار یۆرۆ) وەردەگرێت لەگەڵ لیڤەرپوول، بەپێی گرێبەستەکەی ئێستای.