لاهور شێخ جەنگی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا: ئەوانە هەر بە پیاو نازانم

١ کانونی دووەمی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کە لەگەڵ هاوڵاتییەکدا دەبێتە دەمەقاڵێی و دەڵێت: "من ئەوانە هەر بە پیاو نازانم".

گرتە ڤیدیۆیەکە شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی تۆمارکراوە، کە بەبۆنەی یادی سەری ساڵی 2025ـەوە، لاهور شێخ جەنگی لەناو شاری سلێمانی دەردەکەوێت.

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا، هاوڵاتییەک بە لاهور شێخ جەنگی دەڵێت: "تۆ لە یەکێتی جیابوویتەوە"، ناوبراویش وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: "من کەی لە یەکێتی جیابوومەتەوە؟ ئەوانەی ئێستا لەوێن من هەر بە پیاویان نازانم!".

لە بەشێکی دیکەی گرتەکەدا، هاوڵاتییەکە دەڵێت: "ئەوان کوڕی مام جەلالن"، لاهور شێخ جەنگیش لە وەڵامدا دەڵێت: "ئەوان پیاو نین و گەندەڵن".

بۆ بینینی گرتە ڤیدیۆیەکە، کلیک لەم بەستەرە بکە